٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٣١
جەختکردنەوەی ڕێبەری مەزنی شۆرش لە سەر تێپەڕین لە ئابووری نەوتی و دواهاتە فەرهەنگییەکانیی

ڕێبەری مەزنی سۆرشی ئیسلامی بەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) لە کاتی سەردانی پیشانگای بەشگەکانی زانست بناغە و تێکنۆلۆژیای سەرتری (ئێرانساخت) لە حسەینییەی ئیمام خۆمەینی (رە) جەختیکرد لە سەر پێویستی تێپەڕین لە ئابووری نەوتی و دواهاتە فەرهەنگییەکانیی .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕاگەیاندنیی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری،لەم سەردانە،ئایەتۆڵڵا خامنەیی هاوکات لەگەڵ سەردانی ٣٠ یانەی بەشگەکانی زانست بناغە ووتووێژ لەگەڵ تویژینەران و ئەندازیاران، ئاگاداربوون لە دوایین دەستکەوتەکانی زانستی و تێکنۆلۆژیای و پرۆژە تیجاری کراوەکانی گەنجان و پسپۆرانی ئێران.

ڕێبەری شۆرشی ئیسلامی بە جەختکردنەوە لە سەر پێویستی دەربازبوون لەئابووری نەوتی و دواهاتە فەرهەنگییەکانیی ،فەرمووی: یەکی لە گلە وگازەندەکانی لاوان لە پیشانگەی ئەمڕۆ ئەمە بوو کە بڕێجار بەرهەم ویان ئەو شتەی وا ئەوان وەبەریان هێناوە دەزگادەوڵەتییەکان لە دەرڤەی وڵاتی دەیکڕنەوە و ئەمە سەرچاوەی لە فەرهەنگی ئابووری نەوتی گرتووە و دەبێ ئەم ڕوانینە هەڵەیە چاک بکرێتەوە.

ڕێبەری شۆرشی  ئیسلامی هەروەها لە تویژێنەران و ئەندازیاران و کاربەدەستانی پیشانگا ڕێزیان گرت.

..........
340